سەردێڕ:

فراکسیۆنی پارتی: لەگەڵ ئەوەداین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا بکرێت

PM:09:38:18/11/2021

2268 جار خوێندراوەتەوە

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، دەیانەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشەوا هەورامی وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، "بۆچوونی پارتی ئەوەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا و بەبێ دواکەوتن ئەنجامبدرێت."

لەبارەی یاسای هەڵبژاردن و شێوازی بەڕێوەچونەکەی، دەڵێت، "یاسای هەڵبژاردن بێ کێشەیە و پێویستی بەهەموار نییە و هەڵبژاردن بە یەک بازنە بێت و لیستی کراوە بێت."

لەبارەی نوسینەوەی دەستوریشەوە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، "خواستی پارتییە لەم خولەی پەرلەماندا پرسی دەستور یەکلابێتەوە و هەموو لایەنەکان تێیدا کۆدەنگی دروستبکەن."

پێشەوا هەورامی دەشڵێت، "دەبێت دەستورێک بنووسرێتەوە هەموو تاکێکی ئەم وڵاتە لەهەر نەتەوە و ئاینێک خۆی تێدا ببینێتەوە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا، جوڵانەوەى نەوەى نوێ رایگەیاند، دەبێت ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا بکرێت و کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان دوور لە پشک پشکێنەی حزبی دروستبکرێتەوە.













گەلەری