بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەولێر دوو بریندار بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتن گواستراونەتەوە، لەوکاتەدا ئەمبوڵانس لەبەردەم نەخۆشخانەکەدا نەبووە، بۆیە کەسێکی نزیکی بریندارەکە تەقەی کردووە، بەبێ ئەوەی کەس بریندار بێت.
ئومێد چۆمانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دوو بریندار بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر براون، کە لە شەڕدا بریندار بوون.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لەوکاتەی کە بریندارەکان براون بۆ بەردەم نەخۆشخانەکە ئەمبوڵانسی
لێنەبووە، بۆیە کەسێکی نزیکی بریندارەکان تەقەی کردووە.
راشیگەیاندووە، لەو
رووداوەدا تەقەکان بە ئاسماندا بوون و هیچ کەسێک بریندار نەبووە.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، لە ئێستادا تیمەکانی پۆلیس لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوەکانیان
دەستپێکردووە.
ئەوەش لەکاتێدایە،
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەکدا
شەڕ روویدا و دوو کەس کوژراون.