سەردێڕ:

ئەمشەو درێژترین دیاردەی ماوەی مانگ گیران لە سەدەی ٢١دا روودەدات

PM:08:05:18/11/2021

38372 جار خوێندراوەتەوە

دەستەی گەردونناسی سعودییە رایگەیاند، ئەمشەو دیاردەی درێژترین ماوەی مانگ گیران لە سەدەی ٢١دا روودەدات کە سێ کاتژمێر و ٢٨ خولەک و ٢٣ چرکە دەخایەنێت، دەشڵێت، "لەسەدەی ١٥ەوە تا ئێستا ئەمە یەکەم جارە لەو ماوەیەدا ئەم دیاردەیە رووبدات."


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ماجد ئەبوزاهیرە سەرۆکی کۆمەڵەی گەردونناسانی سعودییە رایگەیاند، ئەمشەو دیاردەی درێژترین ماوەی مانگ گیران لە سەدەی ٢١دا روودەدات و ئەمەش دووەم جارە لەمساڵدا دیاردەی مانگ گیران رووبدات و کۆتا جاریش دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، دیاردەکە بە تەواوەتی لە ئەمریکای باکور و زەریای هێمن و ئالاسکا و خۆرهەڵاتی ئوسترالیا و نیوزلەندا و ژاپۆن دەبینرێت، بەڵام لە ئاسمانی وڵاتانی عەرەبی نابینرێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، دیاردەی مانگ گیرانەکە نزیکەی سێ کاتژمێر و نیو دەخایەنێت و بەشێوەی سور دەردەکەوێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، سێبەری زەوی دەکەوێتە سەر ٩٧٪ روبەری مانگ و باشترین شوێن بۆبینینی دیاردەکە ئەمریکای باکورە.

ماڵپەڕی ئێرس سکای بڵاویکردەوە، دیاردەی مانگ گیرانەکە بە تەواوی نابێت، بەڵام تەنها بەشێکی کەمی مانگ تیشکی خۆر دەگاتە سەری لەکاتێکدا مانگیرانەکە زۆرینەی روبەری مانگ دەگرێتەوە.

مانگ گیران دیاردەیەکی سروشتییە و کاتێک روودەدات زەوی دەکەوێتە نێوان زەوی و خۆرەوە و بەمەش سێبەری زەوی دەکەوێتە سەر روبەری مانگ.

بەگوێرەی زانیارییە نوێیەکانی دامەزراوە گەردونناسییەکان، لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ مانگ گیرانی گشتی روودەدات، بەڵام مانگ گیرانی درێژخایەن تا ٨ی شوباتی ٢٦٦٩ رووناداتەوە.

کـ. ئـ













گەلەری