PM:07:38:18/11/2021
9412 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی بیلاروسیا "بیلافیا" رایگەیاند، گەشتکردنی هاوڵاتییانی عێراقی و یەمەنی و سوری و لوبنانی و لیبی و ئەفغانستان لە ئۆزباکستانەوە بۆ وڵاتەکەی قەدەغە کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی بیلاروسیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "لە چەند لایەنێکی پەیوەست بە گەشتوگوزار لە وڵاتی ئۆزبەکستان پێیان راگەیاندوون هاوڵاتییانی عێراقی و سوری و لوبنانی و لیبی و یەمەنی و ئەفغانستانی کە بەگەشت سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە بە نیازن گەشت بۆ بیلاڕوسیا بکەن."
ئاماژەی بەوەشداوە،
لە دواتردا بڕیاریانداوە گەشتکردنی هاوڵاتییانی ئەو وڵاتانەی لە تەشقەندی پایتەختی
ئۆزبەکستانەوە بۆ منسکی پایتەختی بیلاروسیا قەدەغە بکەن.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە،
هەر گەشتیارێک ڤیزای بیلاروسیای کڕیوە دەتوانن پارەکانیان وەربگرنەوە، چونکە گەشتەکانیان
هەڵوەشێنراوەتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
لە ماوەی رابردوو، هەریەک لە وڵاتی تورکیا و ئیمارات گەشتکردنی هاوڵاتییانی عێراقی
و سوری و یەمەنی و ئەفغانیان لە رێگەی وڵات و فرۆکەخانە و هێڵەکانی ئاسمانی ئەو وڵاتانەوە
بۆ بیلاروسیا قەدەغە کرد.
کـ. ئـ