ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر ٦ی ئێوارە، ژمارەیەک کۆچبەر لە بیلاڕوسیاوە گەیشتنەوە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و بەغدا.
وەزارەتى دەرەوەى عێراق ئاماژەى بەوەکرد، بەڵگەنامەى گەشتکردنى ٤٣٠ کۆچبەرى عێراقى گیرخواردووى سنورى بیلاروسیایان تەواوکردووە و گەڕێنرانەوە بۆ عێراق.
راشیگەیاند، تیمەکانى
کونسوڵخانەى عێراق لە بیلاڕوسیا بەردەوامن لە تۆمارکردنى ناوی کۆچبەرى دیکە کە
داواکارى گەڕانەوەیان پێشکەشکردووە.
باسی
لەوەشکردووە، کە وەزارەتەکەیان هەموو هەوڵێکى خۆى دەدات بۆ کارئاسانیکردنى گەڕاندنەوەى
ئارەزومەندانەى ئەو کۆچبەرە عێراقییە گیرخواردووانەى سنورى بیلاروسیا و پۆڵەندا.
ئەمەش لەکاتێکدایە،
ماوەی زیاتر لە مانگێکە قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنوری نێوان بیلاروسیا و پۆڵەندا
دروستبووە و بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپاش سەرۆکی بیلاڕوسیا تۆمەتبار دەکەن بە بەکارهێنانی
کۆچبەران وەک چەکێک دژی یەکێتییەکە دوای ئەوەی سزایان بەسەردا سەپاندووە.