سەردێڕ:

تەرمی منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ لە سنوری بیلاڕوسیا و پۆڵەندا دۆزرایەوە

PM:06:24:18/11/2021

5864 جار خوێندراوەتەوە

سەنتەری نێودەوڵەتی فریاگوزاری پۆڵەندی رایگەیاند، تەرمی منداڵێکی سوری تەمەن یەک ساڵ لە دارستانەکانی سەر سنوردا دۆزیوەتەوە، هاوکات، دایک و باوکی منداڵەکەش بریندارن.


سەنتەری نێودەوڵەتی فریاگوزاری پۆڵەندی کە لەسەر سنورەکانی پۆڵەندا – بیلاروسیا کاردەکەن ئاماژەی بەوەشکردووە، دایک و باوکی منداڵەکە ماوەی مانگ و نیوێکە لەناو دارستانەکەدا بە برینداری ماونەتەوە، باوکەکە برین لەسەر دەستی هەبووە و دایکەکە برینی شوێن چەقۆی هەبووە لە رانیدا.

هاوکات، سەرۆكی ئەنجومەنی ئیسلامی بۆهۆنیکی رایگەیاند، بەم منداڵەوە تا ئێستا ١٢ کەس لەسەر سنوور گیانیان لەدەستداوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە مانگێکە قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنوری نێوان بیلاروسیا و پۆڵەندا دروستبووە و بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپاش سەرۆکی بیلاڕوسیا تۆمەتبار دەکەن بە بەکارهێنانی کۆچبەران وەک چەکیک دژی یەکێتییەکە دوای ئەوەی سزایان بەسەردا سەپاندووە.













گەلەری