سەرۆکایەتی بیلاڕوسیا رایگەیاند، نزیکەی حەوت هەزار کۆچبەر لەناو خاکی وڵاتەکەیاندا هەن، ئەوانیش ئامادەنین هیچ کۆچبەرێک بە زۆر بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.
بەگوێرەی ئاژانسی فەرمی هەواڵی بیلاڕوسیا، ناتالیا ئیسمۆنت وتەبێژی سەرۆکایەتی بیلاڕوسیا رایگەیاند، نزیکەی حەوت هەزار کۆچبەر لەناو خاکی وڵاتەکەیاندا هەیە و نزیکەی زیاتر لە دوو هەزاری دیکە لە سنورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا بوونیان هەیە.
باسی
لەوەشکردووە، حکومەتی بیلاڕوسیا ئامادەنییە هیچ کۆچبەێک بە زۆر بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکانیان،
جگە لەو کۆچبەرانەی بەشیوەیەکی ئارەزومەندانە دەگەڕێنەوە.
وتەبێژی سەرۆکایەتی
بیلاروسیا ئاماژەی بەوەشدا، ئەلێکسەندەر لۆکاشینکۆی سەرۆکی وڵات لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ
فەرمانگە و دەستەکانی کۆچبەرانی وڵاتەکەی پێی راگەیاندوون، "ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی
ئەو کۆچبەرانە بکەن کە بە ئارەزومەندانە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان."
دەشڵێت، "ئەلێکسەندەر
لۆکاشینکۆ داوای کردووە، تاکە مەرجی گێڕانەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتەکانیان ئەوەیە دەبێت
ئارەزومەندانەبێت و خۆیان داوابکەن."
کۆچی ئەمجارەی
هاوڵاتیانی هەرێم جیاوازە و بە منداڵ و گەنج و پیرەوە لەسەر سنووری بیلاڕوسیان، لە
چەند رۆژی رابردووشدا منداڵێک و مێردمنداڵێکی ١٤ ساڵ بەهۆی سەرماوە لەسەر هەمان
سنور گیانیان لەدەستدا و بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەیەک لە کۆچبەران لە بیلاڕوسیاوە بگەڕێنرێنەوە
بۆ هەرێم و عێراق.