سەردێڕ:

دواى ٢٥ رۆژ زیندانیکردن بەختیار سەعید ئازادکرا

PM:03:28:18/11/2021

9528 جار خوێندراوەتەوە

نووسەر و رۆژنامەنووس بەختیار سەعید لەدواى ٢٥ رۆژ زیندانیکردن و لەپاش بڵاوکردنەوەى راپۆرتێکى ئێن ئاڕ تى، ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازادکرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نووسەر و رۆژنامەنووس بەختیار سەعید لەدواى ٢٥ رۆژ زیندانیکردن بەهۆى بڵاوکردنەوەى دوو کتێبى هونەریى بێبەرامبەر بە ناوەندەکانى خوێندن و ناوەندە هونەرییەکان، ئازادکرا.

رۆژى ٢٥ى تشرینى یەکەمى ٢٠٢١ لەسەر سکاڵایەکى بەڕێوبەرایەتى هونەرى شێوەکارى سلێمانى و بەهۆى نەپاراستنى مافى لەچاپدانەوەى هەردوو کوراسەى شێوەکارى هونەرمەندان (ئازاد شەوقى و بەدیع باباجان) و دابەشکردنى کوراسەکان بەبێبەرامبەر نووسەر و رۆژنامەنووس بەختیار سەعید دەستگیرکرا.

لەکاتى دەستگیرکردنەکەیدا کەناڵى ئێن ئاڕ تى راپۆرتێکى لەبارەوە بڵاوکردەوە و دواتر لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکى بەرفراوان بۆ ئازادکردنى ئەنجامدرا.














گەلەری