سەردێڕ:

فرۆکەیەکی جەنگی بەریتانیا کەوتە ناو دەریاری ناوەڕاستەوە

PM:08:47:17/11/2021

3440 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکان لەزاری وەزارەتی بەرگری بەریتانیاوە بڵاویانکردەوە، فرۆکەیەکی جۆری ئێف ٣٥ی هێزەکانی ئاسمانی وڵاتەکەیان لەکاتی هەڵفڕێنی ئەزموونیدا کەوتوەتە ناو دەریای ناوەڕاستەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری بەریتانیا بڵاویکردەوە، فرۆکەیەکی سەربازی جۆری ئێف ٣٥ لەکاتی ئەزموونکردنیدا کەوتوەتە ناو دەریای ناوەڕاستەوە.

وەزارەتی بەرگری داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلەی لەو رووداوە کردووە و روونکردنەوەی لەسەر ئەو رووداوە نەداوە.

باسی لەوەشکردووە، لێکۆڵینەوەکە زیاتر تیشکدەخاتە سەر هەڵەی تەکنیکی و مرۆییەکان کە لەوانەیە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فرۆکەکە بێت.

فرۆکەی ئێف ٣٥ بەهاکەی زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن پاوەندی ئیستەرلینییە و بەیەکەمین فرۆکەی بەریتانیا دادەنرێت کە تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی تیادا بەکارهاتبێت و چەند نەوەیەكی پێشووتری ئەو فرۆکەیە لە جەنگی داعشدا بەکارهاتووە.

لە ئێستادا نەوەی پێنجەمی ئێف ٣٥ کە هەر لەلایەن بەریتانیاوە بەرهەم هاتووە بە گرانترین چەکی ئاسمانی بەکاردێت لە جیهاندا و ئەو وڵاتە بەبەهای زیاتر لە نۆ بلیۆن پاوەند رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیاییەکی وڵاتەکەیدا واژۆکردووە بۆ بەرهەمهێنانی ٢٨ دانە لەو فرۆکەیە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥.













گەلەری