پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی تەقینەوەکەی رۆژی یەکشەممەی شاری لیڤەرپوڵی ئەنجامداوە بە رەگەز عێراقییە و کێشەی دەرونی هەبووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆری به‌ریتانیا لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، عیماد سویلمینی ته‌مه‌نی ٣٢ ساڵه ئەو کەسەیە کە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی رۆژی یەکشەممەری شاری لیڤەرپوڵ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکە حەوت مانگ پێش
ئەنجامدانی تەقینەوەکە ئامادەکاریی کردووە، دەشڵێت، ئەو کەسە بە رەگەز عێراقی بووە
و کێشەی دەرونی هەبووە.
بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیا، ئەو کەسە لە ماوەی
رابردوودا ئایینی خۆی لە ئیسلامەوە بۆ مەسیحی گۆڕیوە.
رۆژی یه‌كشه‌ممە، تەقینەوەک لەبەردەم نەخۆشخانەیەکی شاری
لیڤەرپوڵ بەریتانیادا روویدا، کە ١٠ خوله‌ک پێش ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه تۆمەتبارەکە
ته‌كسییه‌كی گرتووه و ته‌قینه‌وه‌كه‌ش هه‌ر له‌ناو ته‌كسییه‌كەدا روویداوه و خۆی
گیانی لەدەستداوە و شوفێری ته‌كسییه‌كەش كه خاوه‌نی دوو منداڵه بەشێکی زۆری
جەستەی سوتاوه و بیستنی گوێییەکانی له‌ده‌ستداوه.
ساتی روودانی تەقینەوەکە ببینە