سەردێڕ:

پنتاگۆن: حکومەتی عێراق داوای لە هێزەکانی ئەمریکا کردووە لەو وڵاتە بمێننەوە

PM:07:59:17/11/2021

2380 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا )پنتاگۆن) رایگەیاند حکومەتی عێراق داوای لە هێزەکانی ئەمریکا کردووە لەو وڵاتە بمێننەوە.


دانا ستراوڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی عێراق داوا لە هێزەکانی ئەمریکا کردووە لە عێراق بمێننەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٢٦ی تەمموزدا بەغدا و واشنتن گەیشتنە رێککەوتن بۆ کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق تا کۆتایی ئەمساڵ، ئەو ھێزانەشی دەمێننەوە تەنھا راوێژ و راھێنانی سەربازیی بە ھێزە ئەمنیەکانی عێراق دەکەن.

زۆر جار بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش دەکرێتە سەر هێزەکانی واشنتن و ئەمریکاش هێزە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران تۆمەتبار دەکات بەوەی کە لە پشت ئەو هێرشانەوە بن.








گەلەری