ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە، بەراورد بە بەیانی نرخەکەی ٥٠ دینار دابەزیوە.
هاوکات، لیرەى تورکی لە نزمترین ئاستیدایە و ٩٧٠ لیرەی تورکی هاوتای ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکییە.
ساڵی رابردوو،
حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨
ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠ دۆلار بە
٢،٧٧٥،٠٠٠ تمەنە.