سەردێڕ:

رونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی موچەی فەرمانبەرانەوە

PM:01:56:17/11/2021

49852 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پارە ئامادەکراوە و دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەستی کردووە بە دابینکردنی پارە بۆ سەرجەم وەزارەتەکان.
ئاماژەی بەوەشداوە، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی تشرینی دووەمی سەرجەم وەزارەت  و فەرمانگەکانی حکومەتی فیدڕاڵی.
لە راگەیەنراوەکەدا وەزارەتی دارایی عێراق داوای لەسەرجەم وەزارەت  و ئەو لایەنانەش کردووە کە پەیوەستنین بە وەزارەتی داراییەوە سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەت بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی دابین کردنی پارە و دەستکردن بە دابەشکردنی موچە لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا.












گەلەری