سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھان و ھەرێمدا دابەزی

AM:10:09:17/11/2021

10512 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٥٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٩ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ١٢ دۆلار و نرخی یەک گرام ٣٨ سەنت دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٩ ھەزار و ٦٢٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش بەرامبەر بە دوێنێ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ ٣٨٠ دۆلار دابەزیوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا  دوو ھەزار دابەزیوە و بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٣١ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٥ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٨ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.












گەلەری