سەردێڕ:

فەرەنسا ٢٧٢ کۆچبەری رزگارکرد

AM:08:32:17/11/2021

15836 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی فەرەنسا رایانگەیاند، ٢٧٢ کۆچبەرریان لە چەند بەلەمێکدا رزگارکردووە کە بە نیازبوون لە دەریای مانشدا خۆیان بەگەیەننە بەریتانیا.


ناوەندی چاودێری فەرەنسی و ئۆپەراسیۆنی ئارامی ناوخۆیی رایگەیاند، چاودێری ژمارەیەک بەلەمی کردووە لە نزیک کەناراوەکانی پارێزگای با دو کالێس و نور لە باکوری فەرەنسا.
ئاماژەی بەوەشدا، ٤٤ کۆچبەر لە نزیک سنوری کالیس رزگارکراون و ٥٢ کۆچبەری دیکەش لە بوڵۆنگ سور مێر و بە دەیان کۆچبەری دیکەش لە چەند بەلەمێکی دیکەدا رزگار کراون.
ئەوەشی خستەڕوو، کەشتی فەرەنسی و تیمەکانی بەدواداچون لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدارییان کردووە و پاش لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی تەندروستییان ھەموویان رادەستی پۆلیسی سنور کراون.
ناوەندی چاودێری فەرەنسی و ئۆپەراسیۆنی ئارامی ناوخۆیی باسی لەوەش کرد، کۆچبەران بەشێوەی نایاسایی ھەوڵیانداوە بچن بەرەو بەریتانیا لەرێگەی دەریای مانش و گەروی با دو کالی لە خاکی فەرەنسا.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەسەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵەوە زیاتر لە ١٥ ھەزار و ٤٠٠ کۆچبەر ھەوڵیانداوە لە رێگەی فەرەنساوە خۆیان بگەیەننە وڵاتنی ئەوروپا.
 
لـ ، لـ 
کـ ، ئـ













گەلەری