سەردێڕ:

بەرپرسێکی باڵای داعش دەستگیرکرا

AM:08:15:17/11/2021

2776 جار خوێندراوەتەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، سوپای عیراق بەرپرسی کارگێڕی ویلایەتی جەزیرەی رۆژئاوای نەینەوای رێکخراوی داعش دەستگیر کرد.


شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، بە پشت بەستن بە زانیاری وردی ھەواڵگریی ھۆبەی ھەواڵگریی فیرقەی ١٥ لەبارەی بوونی دوو چەکدار لە ناوچەکانی گەڕەکی رەبیع و گوندی قادسیە لە ناحیەی زومار لە رۆژئاوای نەینەوا، ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە،  ئۆپەراسیۆنەکە بەھەماھەنگی لەنێوان ھێزێکی فەوجی لیوای ٧٣ی پیادە و ھەواڵگری سەربازیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە زومار ئەنجامدراوە و تیایدا ھەدوو چەکدارەکە دەستگیران کە یەکێکیان بەناو بەرپرسی کارگێڕیی ویلایەتی جەزیرە رۆژئاوای نەینەوا بووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە چەکدارەکەی دیکە ئەندامێکی چالاک بووە لە ناو سەربازگەی گشتی داعش و ھەردوو دەستگیرکراوەکە بەپێی ماددەی چوار تیرۆر داواکراوبوون.
ئەمە لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠١٧دا سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی داعش و کۆنترۆڵ کردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی ٢٠١٤دا دەستی بەسەردا گرت، راگەیاند، بەڵام تاوەکو ئێستا رێکخراوەکە لە رێگەی پاشماوە و شانە نووستووەکانییەوە ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات بەتایبەت لە ناوچەی نێوان پارێزگاکانی کەرکووک و سەڵاحەددین و پارێزگای دیالە، کە بە "سێگۆشەی مەرگ" ناودەبرێت.

کـ ، ئـ







گەلەری