سەردێڕ:

بۆ کۆتاییهێنان بە برسیەتی.. نەتەوەیەکگرتووەکان بە مەرجەکانی ئیڵۆن مەسک رازیبوو

PM:11:56:16/11/2021

7556 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان وەڵامی ئاڵنگارییەکی ئیڵۆن مەسکی دایەوە و ئامادەیی دەربڕی بۆ کۆتاییهێنان بە برسیەتی لە جیهاندا.


ئەمڕۆ سێشەممە، دەیڤد بێزلی بەرێوەبەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان وەڵامی ئاڵنگارییەکی ئیڵۆن مەسک بەرێوەبەری کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکسی دایەوە بۆ کۆتایی هینان بە برسیەتی لە جیهاندا و ئاماژەی بەوەکردووە، ''قەیرانی برسیەتی مەترسیدارە و بێوێنەیە و قابیلی خۆدزینەوە نییە."

راشیگەیاندووە، "ئیڵۆن مەسک داوای پلانێکی روونت کردبوو، ئێمە ئامادەین گفتۆگۆ لەگەڵ تۆ یان هەر کەسێکی تردا بکەین کە سوورە لەسەر رزگارکردنی ژیانی خەڵک."

دەیڤد بێزلی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "داواکارییەکە تەنیا شەش ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلارە بۆ کۆتاییهێنان بە برسیەتی لە ساڵی ٢٠٢٢دا."

لە پێشتردا، ئیڵۆن مەسک رایگەیاند، ئامادەیە بەشێک لە پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا بفرۆشێت بە ئامانجی پشتیوانیکردنی نەھێشتنی برسێتی بە مەرجێک نەتەوەیەکگرتووەکان بیسەلمێنێت (شەش ملیار دۆلار) کە دەکاتە ٢٪ى سامانەکەی ئەو بەسە بۆ ئەو پرۆژەیە.

پێشبینی دەکرێت، سامانەکەی مەسک بگاتە یەک ترلیۆن دۆلار، بەمەش دەبێتە یەکەم ترلیۆنەر لە جیھاندا و ریزبەندی ملیاردێرەکانی جیهان تێدەپەڕێنێت.













گەلەری