سەردێڕ:

لەسەر سنوری نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان پێکدادان روویدا

PM:11:49:23/07/2021

4216 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان روودانی پێکدادانی لەسەر سنوری وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئەرمینیا راگەیاند.


لە راگەیەندراوێکی وەزارەته‌كه‌دا ئەوە خراوەتەڕوو لە شاری کەلبەجەر کە دەکەوێتە سەر سنوور، یەکەکانی سوپای ئەرمینیا دەستڕێژی گولـلەیان لە بنکەکانی سوپای ئازەربایجان کردووە و سوپای ئازەربایجانیش وەڵامی پەلامارەكه‌یان داوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کاتژمێر ٤ی ئەمڕۆ بە کاتی باکو، سوپای ئەرمینیا دەستڕێژی گولـلەی لە بنکەکانی ئازەربایجان کرد و لە ئاکامدا سەربازێکی ئازەربایجان گیانی لەدەستدا.













گەلەری