سەردێڕ:

گومانی لەسەر تەندروستی دروستکردووە؛ نوێترین دەرکەوتنی سەرۆکی کۆریای باکور

PM:10:28:16/11/2021

9844 جار خوێندراوەتەوە

نوێترین دەرکەوتنی کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور بووەتە جێگەی سەرنج لەبارەی دۆخی تەندروستییەوە، بەهۆی ئەوەی کێشی زۆر کەمی کردووە بەراورد بە رابردوو.


میدیای کۆریای باکور بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون سەردانی شاری ریفی نمونەیی کردووە لە نزیک شاری سامگیۆن لە باکوری وڵات، وەک بەشێک لە بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی بنیاتنانەوەی شارە بچوکەکانی لە ناوچە جیاوازەکان.

بەگوێرەی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، ئەم دەرکەوتنەی سەرۆکی کۆریای باکور یەکەم دەرکەوتنییەتی لە دوای نمایشکردنی موشکەکانی وڵاتەکەی لە رۆژی ٣٠ی مانگی رابردوودا.

زە سەنی بەریتانی دەشڵێت، ئەمەش درێژترین ماوەی دیارنەبوونی سەرۆکی کۆریای باکورە بە درێژایی ژیانی سەرۆکایەتی لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا.

دابەزینی ١٨ کیلۆگرام لە کێشی کیم جۆنگ ئون لە ماوەی ئەم چەند مانگەدا، بووەتە هۆی ئەوەی چاودێرانی تەندروستی بیروڕای جیاوازیان هەبێت لەسەری و بەشێکیان پێیانوایە کیم پەیڕەوی جۆرێک بەرنامەی خۆراکی دەکات و دەیەوێت کێشی داببەزینێت، لە هەمان کاتدا بەشێکی دیکە پێیانوایە "توشی نەخۆشی بووە."














گەلەری