سەردێڕ:

لە پێکدادانی نێوان شەمەندەفەر و ئۆتۆمبێلێکدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا

PM:09:38:16/11/2021

3452 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی وتەی وەزارەتی تەندروستی میسر، لە ئاکامی پیکدادانی نێوان شەمەندەفەر و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا لە شاری گیزە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش برینداربوون.


حسام عەبدول غەفار وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی میسر رایگەیاند، رووداوەکە لە ناوچەی یەکتربڕی رێگەی شەمەندەفەر لە شاری گیزە روویداوە و پاش رووداوەکە برینداران بۆ نەخۆشخانەی وێستگەی شەمەندەفەرەکە گواستراونەتەوە.

وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشکردووە، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە دوو گەنجی تەمەن ٢٥ ساڵ بوون و بریندارەکان تەمەنیان ٢٨ و ٣٢ و ٥٢ ساڵ بووە.

لەبارەی رووداوەکەوە ئەوەشی باسکردووە، برینی بریندارەکان بریتیبوون لە شکانی شەویلگەکانی سەرەوە و خوارەوە و شکانی قاچ و حەوز.














گەلەری