سەردێڕ:

چارەسەرێکی فایزەر بۆ کۆرۆنا بەشی نیوەی دانیشووانی زەوی دەکات

PM:09:30:16/11/2021

4000 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی سکای نیوز دەڵێت، کۆمپانیای فایزەر گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی سویسریدا کردووە کە پێکەوە چارەسەر بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەم بهێنن و بەشی نیوەی دانیشتوانی زەوی بکات و لە ٩٥ وڵاتدا بەردەست بێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، کۆمپانیای فایزەر گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای "جینێڤا بەیسد مێدیسن پاتێنت پۆڵی" سویسری کردووە و رەزامەندی دەربڕیوە دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا بەرهەم بهێنن.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەو گرێبەستە دەتوانرێت لە ٩٥ وڵات بەردەست بێت و بەشی ٥٣%ی دانیشتوانی گۆی زەوی دەکات.

باسی لەوەشکردووە، فایزەر لە بەشێکی رێککەوتنەکەدا رەزامەندی لەسەر ناردنی ئەو چارەسەرە بۆ وڵاتە هەژارنشینەکان دەربڕیوە و ئامادەیە بە نرخێکی گونجاو بە وڵاتانی دیکەی بیفرۆشێتەوە.

لەلای خۆشییەوە، کۆمپانیای فایزەر رایگەیاندووە، ''ئەو رێککەوتنە زۆر گرنگە بەجۆرێک کە دەتوانن بە ئاسانی ئەو دەرمانە بەدەست بخەین و بەرهەمی بهێنن کە زۆر کاریگەرە و پەرەیپێدراوە."

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، کۆمپانیای فایزەر وتی، دەرمانێکی چارەسەرکردنی کۆرۆنایان پەرەپێداوە کە توانای هەیە مردن و خەواندنی نەخۆشەکان بە رێژەی ٩٠% کەمبکاتەوە.

هاوکات، هەر لەم مانگەدا، دەستەی دەرمانی بەریتانیا بڕیاریدا یەکەم چارەسەری کۆرۆنا کە حەبی مۆلنوپیراڤیرە بەکاربێت و لە رێگەی دەمەوە وەردەگیرێت، هاوکات، وەزیری تەندروستی بەریتانیاش پێیوایە ئەو چارەسەرە یاساکانی یاریکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ کۆرۆنا دەگۆڕێت بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی بەرگرییان لاوازە.

چەند رۆژێک دوای بەریتانیا، ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا رایگەیاند، مۆڵەتدراوە بە بەکارهێنانی حەبی مۆلنوپیراڤیری پەرەپێدراوی کۆمپانیای مێرکی ئەمریکی بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا.













گەلەری