سەردێڕ:

نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:04:44:16/11/2021

19812 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە، بەراورد بە بەیانی نرخەکەی ٥٠ دینار دابەزیوە.


هاوکات، لیرەى تورکی لە نزمترین ئاستیدایە و ٩٤٠ لیرەی تورکی هاوتای ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکییە.

ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠ دۆلار بە ٢،٧٧٥،٠٠٠ تمەنە.













گەلەری