ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکراوە، بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی ٥٠ دینار دابەزیوە.
ھاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٣٤ ھەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەمەش بەراورد بە دوێنێ دۆلار ٤١ ھەزار تمەن لەباکەی دابەزیوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠ دۆلار بە ٩٤٠ لیرەی تورکییە.