سەردێڕ:

لیژنەى باڵاى روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم كۆدەبێتەوە

PM:10:25:23/07/2021

21632 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ناوەڕاستى هەفتەی داهاتوو لیژنەى باڵاى روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم كۆبێتەوە و بڕیار و رێكاری نوێ دەربكات.


چاوگێک بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، دواى نزیکەى دوو مانگ جارێکى دیکە لیژنەى باڵاى روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم کۆدەبێتەوە و رێکارى نوێ بۆ رێگریی لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەربکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەبیانووى باشبوونى دۆخى تەندروستى هەرێم و کەمبوونەوەى رێژەى توشبووانى کۆرۆنا، نزیکەى دوو مانگە لیژنەى باڵاى روبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم کۆنەبوونەتەوە.

پێشتریش بڕیارەکانى لیژنەکە گرفتى زۆرى بۆ کاسبکاران و بژێوی هاوڵاتیان دروستکردبوو و هاوشێوەى بەشێکى زۆر لە وڵاتانى جیهان زیانلێکەوتووان قەرەبوو نەکراونەتەوە.













گەلەری