سەردێڕ:

یونسێف ئاماری منداڵانی دابڕاو لە خوێندن ئاشکرا کرد

AM:08:17:16/11/2021

3128 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی یونسێف رایگەیاند، لەسەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆناوە نزیکەی یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار منداڵ لە خوێندن دابڕاون.


ئەمڕۆ سێشەممە، رێخکراوی نەتەوەیەکگرتووەکانی تایبەت بە منداڵان "یونسێف" رایگەیاند، لەسەرەتای سەرھەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نزیکەی یەک ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار منداڵ لە سەرتاسەری جیھاندا لە خوێندن دابڕاون و بێ بەشبوون.
یونسێف داوا لە حکومەت و دەوڵەتانی جیھان دەکات بۆ بەرگرتن لەم کارەساتە دەرگای خوێندگاکان بەڕووی خوێندکاراندا بکەنەوە و دەست بە پرۆسەی خوێندن بکەنەوە.
رێکخراوەکە ھۆشداریداوە لە پەکخستنی خوێندن و ئەمەش دەبێتە ھۆی ھاتنەدواوەی مرۆڤایەتی بۆ چەند دەیەیەک.
دەشڵێت، کردنەوەی دەرگای قوتابخانە و خوێندنگەکان و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن زۆر گرنگە بۆ داھاتووی منداڵەکان لە جیھاندا.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە کۆتایی ٢٠١٩ بۆ یەکەمجار سەرھەڵدان و توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وھانی پایتەختی ھەرێمی ھوبی لە چین تۆمارکراو و پاش چەند مانگێک بەسەرتاسەری جیھاندا بڵاوبووە و بووە ھۆی کەرەنتینەکردنی جیھان و لێکدابڕانی وڵاتان و پەککەوتنی جومگە سەرەکییەکانی ژیان لە جموجوڵی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی ئابوری و گەشتوگوزار لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و پەککەوتنی پرۆسەی خوێندن لەسەر ئاستی ناوخۆیی وڵاتاندا و بەھۆیەوە زیاتر لە ملیۆنێک منداڵ لە پرۆسەی خوێندن دابڕان و بێ بەشبوون.

کـ ، ئـ













گەلەری