سەردێڕ:

وێنە.. دەرکەوتنى دیاردەیەکی سەرنجراکێش لە ئاسمانی عێراقدا

AM:11:50:15/11/2021

39780 جار خوێندراوەتەوە

شەوی رابردوو لە ئاسمانی پارێزگای زیقار روناکییەکی رەنگ پرتەقاڵی بینرا و لەو بارەیەوە کەشناسێکی عێراقی رونکردنەوەیەکی لەسەر بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، سادق عەتییە کەشناسی عێراقی لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "دیاردەکە لە ئەنجامی شکانەوەی ئەو تیشکانەوەی لە زەوییەوە بەرەو سەرەوە دەچن روودەدات، وەک روناکی تاوەرەکان و باڵەخانە بەرزەکان".

دەشڵێت، ئەو روناکی و تیشکانەی لە زەوییەوە بەرەو سەرەوە دەچن و بەر کریستاڵە بەستووەکان دەکەوێت دیاردەی شکانەوەی تیشک و روناکی روودەدات.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەندێک جار هەورەکان ئەو تیشکانەی پێیاندا تێپەڕدەبن روودانی شکانەوە تیایاندا روودەدات.

سادق عەتییە، ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەهۆی هەور و کریستاڵە بەستووەکانەوە ئاسمان یەکپارچە دەبێتە ئاوێنەیەکی گەورە و ئەو تیشکانەی لەزەوییەوە بە ئاراستەی سەرەوە دەچن توشی شکانەوە دەبن و دیاردەکە دەردەکەوێت.













گەلەری