لەکردنەوەى بازاڕى دراوەکان لە هەرێمى کوردستان لیرەى تورکى نزمترین ئاستى لەمێژووى خۆیدا بەرامبەر بە دۆلارى ئەمەریکى تۆمار کرد و ٩٤٠ لیرەى تورکى هاوتاى ١٠٠ دۆلارى ئەمەریکییە.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە دوێنێ ئێوارە لە داخستنى بازاڕدا کەمێک نرخەکەى بەرزبووەوە کە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو.
ساڵی رابردوو، حکومەتى
عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە
بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠ دۆلار بە ٢،٧٧٥،٠٠٠ تمەنە.