PM:03:28:14/11/2021
5744 جار خوێندراوەتەوە
سه‌یفولئیسلام قه‌زافی كوڕی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی له‌كارلادراوی لیبیا، ناوی خۆی تۆماركرد بۆ كاندید بوون له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌ی وڵاتی لیبیا، کە بڕیاره له ٢٤ی كانوونی یه‌كه‌م بەڕێوەبچێت.
خالید مه‌ناعی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنەکانی لیبیا له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ باسی له‌وه كردووە، كه سه‌یفولئیسلام قه‌زافی سه‌ردانی هۆبه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كردووه له شاری سه‌بهای باشوری لیبیا و به فه‌رمی ناوی خۆی وه‌ک كاندید تۆماركردووه.
سه‌یفولئیسلام
قه‌زافی بۆ خۆی چووه‌ته ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كه، کە ئه‌وەش یه‌كه‌مجاره پاش
روخانی رژێمەکەی باوكی له ساڵی ٢٠١١دا بەوجۆرە ده‌ربكه‌وێت.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، دادگای سزای نێوده‌وڵه‌تی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی
داوای سه‌یفولئیسلام ده‌كات و سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی سه‌ربازیی لیبیاش به تۆمه‌تی
"كوشتن" و "به‌كارهێنانی سه‌ربازی به‌كرێگیراو" بڕیاری ده‌ستگیركردنی
بۆ ده‌ركردووه.
قەزافی ساڵی
١٩٦٩ لە رێگەی کۆدەتایەکی سەربازییەوە دەسەڵاتی لیبیای گرتەدەست و کۆتایی بەدەسەڵاتی
شا ئیدریس هێنا و کۆماری لیبیای دروستکرد و لە ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١١ لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا
لەگەڵ ژمارەیەک لە پاسەوانە تایبەتییەکانی لە شاری سێرت کوژرا.