بانکى ناوەندى عێراق ئاستى خستنەبازاڕ و فڕۆشتنى دۆلارى لەئەمڕۆ یەکشەممەدا زیاد کرد و ئاماژەى بەوە کرد کە بڕى فڕۆشتنى دۆلار زیاتر لە ١٨٢ ملیۆن دۆلار بووە.
بانکى ناوەندى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاستى خستنەبازاڕ و فڕۆشتنى دۆلارى لە ئەمڕۆدا ئاشکرا کرد و رایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە ئاستى فڕۆشتنى دۆلار بەرێژەى ٨,٩٨% بەرزبووەتەوە و گەیشتوەتە ١٨٢ ملیۆن و ٤٥٨ هەزار و ٢٢٦ دۆلار".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى بانکى ناوەندى هەر
دۆلارێک لەلایەن بانکەکەوە بە ١٤٦٠ دینار فڕۆشراوە.
ئەوەش روونکراوەتەوە "١٥٠ ملیۆن و ٣٩٨
هەزار و ٢٢٦ دۆلاریان بەشێوەى حەواڵە فڕۆشراوە و بڕى ٣٢ ملیۆن و ٦٠ هەزار
دۆلارەکەى تر بەشێوەى نەقدى فڕۆشراوە".
ساڵی رابردوو، حکومەتى
عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە
بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.