PM:12:46:14/11/2021
18536 جار خوێندراوەتەوە
چەند گرتە ڤیدیۆییەک، ساتی رەشەبایەکی بەهێز دەردەخەن لە پارێزگای ئەسوانی وڵاتی میسر، بەوهۆیەوە مار و دووپشک لە لانەکانی خۆیان هاتوونەتە دەرەوە و داویانە بە نزیکەی ٥٠٠ کەسەوە.
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆییەکان، باران و تەرزە بە بەهێزی دەبارێت و ئاسمانی شاری ئەسوان بە بروسکە روناک دەبێتەوە و دەنگی هەورە بروسکەش دەبیسترێت.
بەگوێرەی میدیاکان دوێنێ، لە پارێزگای ئەسوان بارانێکی
زۆر باری و بەوهۆیەوە زیان گەیشتووە بە بەشێک لە ماڵەکان و گۆڕستانەکانی
شۆردووەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەهۆی ئەو شەپۆلی باران و
رەشەبایەی شارەکەی گرتووەتەوە چەندین مار و دووپشک لە لانەکانی خۆیان هاتوونەتە
دەرەوە و بەپێی وتەی وەزارەتی تەندروستی میسر، داویانە بە نزیکەی ٥٠٠ کەسەوە.