PM:12:13:14/11/2021
3452 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسانی ئیکوادۆر رایانگەیاند، بەهۆی شەڕکردنی مافیاکانەوە لە یەکێک لە زیندانەکانی شاری گایاکویڵی ئیکوادۆر لانیکەم ٦٨ کەس کوژران و ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەرپرسانی ئیکوادۆر راشیانگەیاند، لە کاتی چونە ژورەوەی پۆلیس بۆ ناو ژووری زیندانیکراوەکان، چەک و ئامێری تەقینەوە و شمشێریان دۆزیوەتەوە و بەپێی لێکۆڵینەوەکانیش مافیاکان لە هۆڵێکی زیندانەکەوە تونێلیان لێداوە بۆ هێرشکردنە سەر ژمارەیەک زیندانی لە هۆڵێکی دیکە.
دوای شەڕەکەش کەسوکاری
زیندانیەکان لەبەردەم زیندانەکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای پاراستنی گیانی کەس
و کاریانکرد.
ئەوەش لەکاتێکدایە
لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی شەڕی مافیاکانی ناو زیندانەوە نزیکەی ٣٠٠ کەس لە زیندانەکانی
ئیکوادۆر کوژراون.