سەردێڕ:

١٠١ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران..هەوڵیان دەدا بە رێگەی قاچاغ بپەڕنەوە بۆ ئەوروپا

AM:09:50:14/11/2021

4488 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى ناوخۆى تونس راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى ١٠١ کۆچبەرى نایاسایى بڵاوکردەوە کە لە هەوڵى ئەوەدا بوون بە رێگەى قاچاغ بپەڕنەوە بۆ ئەوروپا.


لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتی ناوخۆی تونس ئاماژە بەوە کراوە "لەلایەن یەکەکانی ئاسایشی کەناردەریای ویلایەتی سەفاقس-ەوە، ٩٠ کۆچبەر دەستگیرکراون کە یەکێکیان هاووڵاتی تونسییەوە و ئەوانی دیکە هاووڵاتی ئەفریقین و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر".

ئەوەش روونکراوەتەوە "لە ناوچەی نەبیل لە باکووری خۆرهەڵاتی وڵات، سێ کەس و لە شاری مەدەنین لە باشوری وڵات، هەشت کەسی دیکە بە هەمان هۆکار دەستگیرکراون".

وڵاتانی وەک تونس و لیبیا لە باکووری ئەفریقا بە رێڕەوی کۆچبەرانی نایاسایی دادەنرێن کە دەیانەوێت لە رێگەی دەریای ناوەڕاستەوە بگەنە ئەورووپا.

ساڵانە هەزاران کۆچبەر بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر و گەیشتن بە ئەورووپا لە ئەفریقاوە دەچنە دەریای ناوەڕاست.

لە کاتێکدا ژمارەیەک لەو کۆچبەرانە دەتوانن بگەنە ئەورووپا، بەشێکیشیان لە دەریادا، ژێرئاو دەکەون و دەخنکێن.













گەلەری