سەردێڕ:

پێشبینى راوێژکارێکى کازمى بۆ نرخى نەوت لە دوو ساڵى داهاتوودا

AM:09:24:14/11/2021

5708 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکارى ئابورى سەرۆکوەزیرانى عێراق پێشبینیکرد لەماوەى دوو ساڵى داهاتوودا نرخى نەوت بەردەوامبێت لە بەرزبوونەوە.


مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکارى ئابورى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقیە ئاماژەى بەوە کرد "بەدرێژایى ساڵانى ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ نرخى نەوت بەردەوامدەبێت لە بەرزبوونەوە ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بەهۆى پاشەکشەى ئابورى جیهان بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە".

هاوكات راوێژکارەکەى کازمى روونیکردەوە "بەهۆی کەمبوونەوەی قەرزە دەرەکییەکانی سەر حکومەتی عێراق بۆ ساڵی داهاتوو هیچ گرفت و کورتهێنانێک لە بودجەدا نابێت".

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە قەرزە دەرەکییەکانی سەر عێراق بۆ ٢٠ ملیار دۆلار دابەزیوە، هەر بۆیە لە ساڵی ٢٠٢٢دا عێراق گرفتی کورتهێنانی بودجە و بەربەستی پارەدارکردنی نابێت.

ئاماژەى بەوەشکرد، لە ئێستادا دۆخی ئابوری عێراق روو لە گەشەکردنە، بەو پێیەی نەوت سەرچاوەیەکی سەرەکی داهاتە و لە جیهاندا خواست لەسەری زیادیکردووە.













گەلەری