قەبزی و ئاوسانی سك و گرژبوونی ماسولکەکانی سک کە لەگەڵیدا ئازارێکی کەمی هەیە گرفتی بەشێکی زۆری خەڵکە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی هەڵەی ژیان و خواردن و وەرزش نەکردن و کەم خەوی لەگەڵ سترێس و دڵەڕاوکێی بەردەوام.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی "کل یوم"دا هاتووە، بۆ رزگاربوون لە گرفتی قەبزی و ئاوسانی سك و گرژبوونی ماسولکەکانی سک دەتوانن سوود لە خواردنەوەی چای نەعنا وەربگرن کە کرداری هەرس باشتر دەکات و هانی کەمکردنەوەی ئاوسان و گرژییەکانی ئەو ناوچەیە دەدات.
نەعنا
نەعنا بە یەکێك لەو گژوگیایانە دادەنرێت کە لە کۆنەوە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس بەکارهاتووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی پێکهاتەکانی چەند تایبەتمەندییەکی سەرسوڕهێنەری پێدەبەخشێت وەکو:
- تایبەتمەندی دژە هەوکردنی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی ناڕەحەتی گەدە دەدات کە ئەوەش هۆکارە بۆ دروستبوونی گازات.
- تایبەتمەندی دژە گرژبوونی تێدایە کە یارمەتیدەرە بۆ حەوانەوەی هەناو و دەرکردنی گازەکان.
- تایبەتمەندی دژە ئازاری هەیە کە لەگەڵیدا گازات کەمدەکاتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، بۆیە دەتوانن لە بەیانیاندا چای نەعنا دروست بکەن و بەبێ شەکر بیخۆنەوە، بەڵام بەبێ زیادەڕۆیی کردن لێی، ئەگەر بەردەوامبن لەسەر خواردنەوە ئەوا لەگەڵ کاتدا لەو گرفتە رزگارتان دەکات.