سەردێڕ:

نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا هات

PM:04:30:13/11/2021

22756 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە بەیانی نرخەکەى ١٠٠ دینار دابەزیوە.


هاوکات، بۆ یەکەمجار لیرەى تورکی لە بەرامبەر دۆلارى ئەمەریکى نزمترین ئاستى خۆى لە مێژوودا تۆمارکرد و ٩٩٦ لیرەی تورکی هاوتای ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکییە.

ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠ دۆلار بە ٩٠٠ لیرەی تورکییە.

١٠٠ دۆلار بە ٢،٧٧٠،٠٠٠ تمەنە. 














گەلەری