سەردێڕ:

تیمی پاراستی سنوری پۆڵەندا: لەدوێنێوە لەلایەن کۆچبەرانەوە هەوڵی بەزاندنی سنور دەدرێت

PM:12:35:13/11/2021

5276 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەرى فەرمی تیمی پاراستنی سنورەکانی پۆڵەندا بڵاوى کردەوە "بەتەنها دوێنێ هەینى ٢١٩ هەوڵی بەزاندنی سنور دراوە و سێ هاوڵاتی عێراقیش دەستگیرکراوون".


ماڵپەرى فەرمی تیمی پاراستنی سنورەکانی پۆڵەندا لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر ئاماژەى بەوە کرد، هێزەکانی پاراستنی سنور ٧٨ هاوڵاتییان لە سنوری پۆڵەندا دیپۆرتکردووەتەوە.

روونیشیکردەوە، ٢١٩ هەوڵی بەزاندنی سنور دراوە و تیایدا لەو هاوڵاتیانەی دەستگیرکراون سیانیان هەڵگرى رەگەزنامەی عێراقی بوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر دوێنی وەزیری بەرگری پۆڵەندا رایگەیاند، پڕۆژە یاسای زیادکردنی سەرباز و بەهێزکردنی سنورەکانیان خستووەتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەیان و چاوەڕێی پەسەندکردنن. لەهەمان کاتدا، یەکەیەکی ئەندازیاری سەربازی بەریتانی چوونە سەر سنوری وڵاتی پۆڵەندا بە مەبەستی هاوکاریکردنی سەربازانی وڵاتەکە.

لە ئێستادا زیاتر لە پێنج هەزار سەربازی پۆڵەندی ئەرکی پاراستنی سنورەکانی رۆژهەڵاتی یەکێتی ئەوروپا جێبەجێ دەکەن و زیاتر لە ١٨٠ کیلۆمەتریان تەلبەند کردووە.













گەلەری