دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، کەشوھەوای ڕۆژی شەممەی داھاتوو وەکو ئەمڕۆ ھەینی دەبێت و ھیچ گۆڕانکارییەک لە پلەکانی گەرما ڕونادات بەڵام لەسەرەتای مانگی ئابەوە گۆڕانکاری بەسەر کەشوھەوادا دێت.
بەپێی پێشبینیەکان کەشوھەوای ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەمە بەڕۆژ زۆر گەرم دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێتەوە.
ھاوکات سادق عەتیە کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، ئەو شەپۆلە گەرمایە لە ناوەڕاستی عێراق بەرزتر دەبێت بۆ ٥٠ پلەی سلیزی و ڕۆژی چوار شەمەش کۆتایی پێ دێت.
بەڵام بەوتەی عەتیە، کەشو ھەوای ھەرێمی کوردستان فێنکتر دەبێت.
ئەوەشیخستەڕوو:" پێشبینییەکان ئەوەیان دەرخستوە لە ھەفتەی یەکەمی مانگی ئابی داھاتوو شەپۆلێکی ھەوای ھاوسەنگ ڕوو لە عێراق دەکات".