سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ئاژانسی ناسا گەشتێک بەدەوری هەسارەی زوهرەدا رێکدەخات

AM:11:57:13/11/2021

3904 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ناسا ئاشکرای کرد گەشتێکی دوو قۆناغی رێکخستووە بەدەوری هەسارەی زوهرەدا و ناوی ئەرکەکانی ناوە ڤێریتاس و داڤینشی.


ئاژانسی ناسا لە تویتەر ئاشکرای کرد ئەرکی داڤنشی لە ساڵی ٢٠٢٩ دا دەستپێدەکات و لەبارەیەوە ئاماژەى بەوە کردووە :" ئەرکی گەشتەکە بریتی دەبێت لە تاقیکردنەوە زانستییەکان بەمەبەستی ئاشکراکردنی زیاتری زانیارییەکان لەبارەی هەسارەی زوهرەوە".

بەگوێرەی ماڵپەڕی سپەیسی تایبەت بە هەواڵەکانی بۆشایی ئاسمان، ئەرکی داڤینشی بەشێوەیەکی چر ئاشکراکردنی زانیاریەکانی پەیوەست بە کەش و هەوای هەسارەکە دەبێت بۆ یارمەتیدانی زانایان لە تێگەیشتن لە چۆنیەتی پێکهاتنی شێوەیی و بەرەوپێشچوونەکانییەوە.

لەهەمان کاتدا، چاودێری گۆڕانکاری هەوری هەسارەکە دەکات کە بەپێی کات گۆڕانکاری بەسەردا دێت و هەوڵدەدات لەو پێکهاتە کیمیاییە ئاڵۆزە بکۆڵێتەوە کە تیشکی سەروبنەوشەیی بەرهەم دەهێنێت بەشێوەیەکی نامۆ.

کۆی هەموو ئەو داتایانەی لە گەشتەکەدا ئەنجامدەدرێت هۆکارەکەی بریتییە لە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر هەموو چینەکانی کەش و هەوا، پلەی گەرما و ئاستی خێرایی با لەسەرهەسارەکە کە یارمەتی زانایان دەدات وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە سەبارەت بە بوونی ڕابردووی ئاو لەسەر هەسارەکە.













گەلەری