سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار لیرەى تورکى نزمترین ئاستى خۆى لە مێژوودا بەرامبەر بە دۆلار تۆمار کرد

AM:10:39:13/11/2021

7668 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٦٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بۆ یەکەمجار لیرەى تورکیى لەبەرامبەر دۆلارى ئەمەریکى نزمترین ئاستى خۆى لە مێژوودا تۆمارکرد.


لەکردنەوەى بازاڕى دراوەکاندا، ١٠٠٠ لیرەی تورکی هاوتای ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکییە و ئەمەش نزمترین ئاستی خۆیەتی لە مێژوودا.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە

١٠٠پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە

١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و حەوتسەد و حەفتا هەزار تمەنە













گەلەری