ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٦٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٩ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ چوار دۆلار و نرخی یەک گرام ٢٢ سەنت بەرزبووەتەوە.
ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٩ ھەزار و ٩٥٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ یەک کیلۆگرام زێر ١١٩ دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی زێڕ لە
بازارەکانی ھەرێمدا دوو ھەزار دیناری دیکە بەرزبووەتەوە بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٣٣ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٧ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٤٠ ھەزار دینارە.
لەماوەی
رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی
و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە
زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.