سەردێڕ:

کۆشکی سپی دیدارى بایدن و هاوتا چینییەکەی پشتڕاست کردەوە

AM:09:01:13/11/2021

1640 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکى سپى لە راگەیەندراوێکدا دیدارى هەریەک لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و شی جین بینگ سەرۆکی چین لە رۆژى دووشەممەى داهاتوو لە دیدارێکى ئۆنلایندا پشتڕاست کردووە.


دوێنێ هەینى، جین بساکی وتەبێژی کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، سەرۆکی هەردوو وڵات بەشێوەیەکی بەرپرسیارانە گفتوگۆ لەسەر چونیەتی بەڕێوەبەردنی کێبڕکێیی نێوان هەردوو وڵاتی ئەمەریکا و چین، دەکەن.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "هەردوو سەرۆک لەبارەى کارکردنی پێکەوەیی لەو بوارانەی بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتە گفتوگۆ دەکەن".

بساکی باسی لەوەشکرد، "بایدن بە روونی لەبارەی نیاز و کارە لەپێشینەکانی ئەمەریکا قسە دەکات و راشکاوانە ئەو نیگەرانیانەی ئەمەریکا لە چین هەیەتی دەگەیەنێتە هاوتا چینییەکەى".

لەهەمان کاتدا، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە بەرپرسیکی باڵای کارگێڕی حکومەتەکەی بایدن وتویەتی کە بایدن بەنیازە کۆبوونەوەکە بەکاربهێنێت بۆ پشتڕاست کردنەوەی ئەوەی کە واشنتۆن پێشوازی لە رکابەرایەتیکردنی چین دەکات بەڵام نایەوێت توشی ناکۆکی بێت لەگەڵیدا و حکومەتەکەی بایدن دەیەوێت پەکین "بەپێی یاساکان" یارییەکە بکات.

بەرپرسە سەربازییەکە بەدووریزانى کۆبونەوەکە ئەنجامێکی دیاریکراوی هەبێت.

کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە کە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و چین بەهۆی تایوان و بازرگانی و مافەکانی مرۆڤەوە، ئاڵۆزی تێکەوت.













گەلەری