لیرەی تورکی نزمترین ئاستی تۆمارکرد و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە هەزار لیرەی تورکییە.
ماڵپەڕە ئابورییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمشەو نرخی لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە هەزار لیرەی تورکییە، بەوەش نزیکەی ١٠٠ لیرە لە نرخەکەی کەمیکردووە.
میدیاکان هۆکارەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە بانکی
ناوەندی تورکیا رێژەی سودی کەمکردووەتەوە و بەو هۆیەشەوە نرخی لیرە نزمبووەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لیرەی تورکی لەمساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو
نرخەکەی دابەزیوە و سەرچاوە ئابورییەکانیش هۆکارەکەی بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسان
دەگەڕێننەوە.