میدیاکان بڵاویانکردەوە، بەپێی توێژینەوەیەك ئەو کەسانەی کە توشی هەڵامەت دەبن لەو کاتەدا پارێزگارییان لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.
زانکۆی کۆلێج ئۆف لەندەن لە بەریتانیا توێژینەوەیەکی لە گۆڤاری نەیچەر بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، توشبوون بە هەڵامەت پارێزگاری پێویست بەو کەسە دەبەخشێت بۆ رێگریکردن لە توشبوون بە کۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو کاتەی کەسەکە توشی هەڵامەت دەبێت،
بەرگری جەستەیان رێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات دزە بکاتە ناو جەستەی ئەو کەسانە، باسی لەوەشکردووە، دوای لێکۆڵینەوە لە نمونەی
خوێنی کارمەندانی کەرتی تەندروستی ئەو وڵاتە دەرکەوتووە کە بەشێکیان توشی ڤایرۆسی
کۆرۆنا نەبوون بەهۆی بوونی بەرگری پێویست دژی ڤایرۆسەکە کە لەکاتی هەڵامەتەکەدا وەریان
گرتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ، میدیاکان بڵاویانکردەوە،
ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی دوو دەرمانی چارەسەری کۆرۆنا
دەربڕیوە و بەیەکەمین چارەسەری پەسەندکراو بۆ ئەو نەخۆشییە دادەنرێت.
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ لە چین سەریهەڵدا
و دوای چەند مانگێك و بڵاوبوونەوەی بە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا بە پەتایەکی جیهانی
ناسێنرا.