سەردێڕ:

فەرمی؛ تورکیا گەشتی بیلاروسیای لە هاوڵاتیانی سێ وڵات قەدەغەکرد

PM:04:40:12/11/2021

27076 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی تورکیا رایگەیاند، بە فەرمی گەشتی بیلاروسیایان بۆ هاوڵاتیانی عێراق و سوریا و یەمەن قەدەغەکرد، یەکێتی ئەوروپاش سوپاسی تورکیا دەکات بۆ ئەو بڕیارە.


لە تویتێکدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی تورکیا رایگەیاندووە، بە فەرمی گەشتی بیلاروسیایان لە هاوڵاتیانی عێراق و سوریا و یەمەن قەدەغەکردووە و بڕیارەکەش جێبەجێدەکرێت تاوەکو ئەو کاتەی خۆیان رێنمایی نوێ و بڕیاری نوێ دەدەن.

لە تویتەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی تورکیادا هاتووە، کە بەهۆی ئەو دۆخەی ئێستا لەسەر سنوری نێوان بیلاروسیا و پۆڵەندا دروستبووە ئەو بڕیارەیان داوە.

لە بەرامبەریشدا، مارگاریتیس شیناس جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا پێشوازی لە هەنگاوەکەی دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانی شارستانی تورکیا کردووە و وەک "بەشێک لە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران لەسەر سنورەکانی رۆژهەڵاتی یەکێتی ئەوروپا" ناویدەبات.

ئەمڕۆش یاکوب کۆمۆخ وتەبێژ بەناوی نوسینگەی سەرۆکی پۆڵەندا لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، ھێڵی ئاسمانی تورکیا پێداگری کردووە لەسەر رێگەندان بە گەشتیارانی عێراقی و سوری و یەمەنی لە رێگەی ھێڵی ئاسمانی ئەوانەوە گەشت بۆ منسکی پایتەختی بیلاروسیا بکەن.

ئاماژەی بەوەشدابوو، تەنھا ئەو کەسانەی دبلۆماتکارن و پاسپۆرتی دبلۆماتکارییان ھەیە رێگە پێدراو دەبن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لێشاوی کۆچبەرانی ئاسیایی و ئەفریقی لە رێگەی وڵاتی بیلاروسیاوە بۆ یەکێتی ئەوروپا کێشە و گرژی و ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و یەکێتی ئەوروپادا دروست کردووە. بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەنوانییەکان یەکێتی ئەوروپا لە بیری ئەوەدایە سزاکانی سەر بیلاروسیا توندتربکات.

ئەم هەواڵە نوێدەکرێتەوە..

 

No description available.












گەلەری