سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ناسا چوار کەشتیوانی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

AM:10:07:12/11/2021

3484 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ناسا رایگەیاند، ئەو چوار کەشتیوانەی رەوانەی وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان کردووە کە ١٠ رۆژ لەمەوبەر بەنیازبوو رەوانەیان بکات و دوای ١٢ کاتژمێر بەسەرکەوتوویی گەیشتنە وێستگە نێودەوڵەتییەکە.


ئاژانسی ناسای ئەمریکی لە تویتەری خۆی گرتەی ڤیدیۆیی ساتی رەوانەکردنی چوار کەشتیوانەکەی بۆ بۆشایی ئاسمان بڵاوکردەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، کەشتییەکە لە فلۆریداوە رەوانەی وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان کردووە و کەپسولی کۆر دراگۆن کەلەلایەن کۆمپانیای سپەیس – ئێکسەوە دروست کراوە کە ئیلۆن مەسک خاوەندارێتی دەکات، ھەڵگرتووە.
ناسا ئاماژەی بەوەشداوە، تیمەکە ناوی کرۆ- ٣یە و  رۆژی پێنجشەممە گەیشتوونەتە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان کە لە سێ کەشتیوانی ئەمریکی بە ناوەکانی تۆم مارشبیرنی ٦١ ساڵ و راجا چاری ٤٤ ساڵ و کایلا بارون ٣٤ ساڵ و کەشتیوانێکی ئەڵمانی بە ناوی ماتیاس ماوری ٥١ ساڵ پێکھاتووە و بڕیارە لە ماوەی شەش مانگدا ئەرکەکەیان تەواوبکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا کەشتی کرۆ-٢ لە وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمانەوە دوای تەواوکردنی ئەرکەکەی لەماوەی ٢٠٠ رۆژدا بەسەلامەتی گەڕایەوە سەر زەوی.













گەلەری