سەردێڕ:

زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

AM:09:56:12/11/2021

15232 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ ھەینی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٥٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٩ دۆلار و ٧٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ چوار دۆلار و نرخی یەک گرام ١٣ سەنت بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٩ ھەزار و ٧٣٩ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەراورد بە دوێنێ یەک کیلۆگرام زێر ١١٩ دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا ھەزار دینار بەرزبووەتەوە بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٣٢ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٥ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٨ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری