AM:08:17:12/11/2021
10484 جار خوێندراوەتەوە
بەھۆی کێشەی کۆچبەرانەوە لە سنورەرەکانی بیلاروسیا، دەسەڵاتدرانی پۆڵەندا رایانگەیاند، ھێڵی ئاسمانی تورکیا پێداگریکردووە لەوەی رێگەنەدات گەشتیارانی عێراقی و سوری و یەمەنی لەو وڵاتەوە بەرەو بیلاروسیا گەشت بکەن.
یاکوب کۆمۆخ، وتەبێژ بەناوی نوسینگەی سەرۆکی پۆڵەنداوە لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، ھێڵی ئاسمانی تورکیا پێداگری کردووە لەسەر رێگەندان بە گەشتیارانی عێراقی و سوری و یەمەنی لە رێگەی ھێڵی ئاسمانی ئەوانەوە گەشت بۆ منسکی پایتەختی بیلاروسیا بکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، تەنھا ئەو کەسانەی دبلۆماتکارن و پاسپۆرتی دبلۆماتکارییان ھەیە رێگە پێدراودەبن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لێشاوی کۆچبەرانی ئاسیایی و ئەفریقی لە رێگەی وڵاتی بیلاروسیاوە بۆ یەکێتی ئەوروپا کێشە و گرژی و ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتە و یەکێتی ئەوروپادا دروست کردووە. بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەنوانییەکان یەکێتی ئەوروپا لە بیری ئەوەدایە سزاکانی سەر بیلاروسیا توندتربکات.