سەردێڕ:

عێراق ئاستی هەناردەکردنی نەوت بۆ ٣.٤ میۆن بەرمیل زیاد دەکات

PM:11:58:11/11/2021

1808 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەنیازن هەناردەکردنی نەوتی خاو بەشێوەی رۆژانە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ـەوە بۆ ٣.٤ ملیۆن بەرمیل زیاد بکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەمە، لەمیانەی کۆبونەوەیەکی رۆژنامەنووسیدا لەگەڵ ڤاجیت ئەیکبیرۆف سەرۆکی کۆمپانیای نەوتی رووسی لۆک ئەویل لە شاری بەغدا، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەنیازن ئاستی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ٣.٤ بەرمیلی رۆژانە بەرزبکەنەوە و ئاماژەی بەوەش کرد ئەو ژمارەیە بڕی هەرێمی کورستانی تێدا نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت ئاستی هەناردەکردنی نەوتی خاو بەبێ هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٢١دا بگاتە ٣.٣ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.

وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت ئاستی بەرهەمهێناقنی نەوت لە کێڵگەی نەوتی رۆژئاوا "کێڵگەی قورنە" لە باشوری عێراق ببێتە دووهێندەی ئاستی بەرهەمی ئێستا و بگاتە ٨٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە لە ساڵی ٢٠٢٧دا.













گەلەری