دوای پێداچوونەوەیەکی یەکێتی ئەوروپا لە چوارچێوەی رێوشوێنی سنووردارکردن بۆ چالاکییە بێ مۆڵەتەکانی گەڕان بەدوای سەرچاوەکانی وزەدا لەلایەن تورکیاوە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەنجومەنی ئەوروپا بڕیاری درێژکردنەوەی سزکانی بۆ ماوەی ساڵێک قبوڵکرد.
یەکێتییەکە باسی لەوەکردووە، دوای دووبارە لیکۆڵینەوە و بەدواداچونەوەی کەیسی گەڕانی تورکیا لە دەریای سپی ناوەڕاست بەدوای سەرچاوەکانی وزەدا بڕیاریان داوە بۆ ساڵێکی دیکە سزاکانی سەر وڵاتی تورکیا درێژبکەنەوە، کە دەکاتە ١٢ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
یەکێتی ئەوروپا دەتوانێت ڕێوشوێنی پێویست بەرامبەر هەر کەسێک بگرێتەبەر کە بەبێ مۆڵەت
بەدوای سەرچاوەکانی وزەی هایدرۆکاربۆنی بگەڕێن لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سزاکانیش خۆیان
دەبیننەوە لە بلۆککردنی هەژماری ئەو کەسانەی لە لیستی قەدەغەکراوەکاندا بوونیان هەیە،
هەروەها قەدەغەکردنی گەشت لێیان بۆ ناو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.
لەگەڵ ئەوەشدا،
لە هەموو کەسایەتی و قەوارەکانی یەکێتی ئەوروپا قەدەغەیە کە هاوکاری دارایی بۆ ئەو
کەسانە دابین بکەن کە لە لیستەکەدا بوونیان هەیە.
ئەمەش لەدوای ئەوە
دێت لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩دا بەهۆکاری ئەوەی بەبێ بوونی مۆڵەت گەڕان و
پشکنینی بەدوای سەرچاوەکانی وزەدا ئانجامداوە لەناو دەریای سپی ناوەڕاستدا سزیان بەسەردا
سەپێندرا.