میدیاکان بڵاویانکردەوە، پەرلەمانی پورتوگال پڕۆژەیاسایەکی پەسەندکردووە لەژێر ناوی 'باڵانسی تەندروستی لەنێوان کار و ژیانێکی دادپەروەرانە' و بەپێی ئەو یاسایە رێگری لە خاوەنکار دەکات دوای تەواوبوونی کاتەکانی کارکردن پەیوەندی بە فەرمانبەرانییەوە بکات و بە تەلەفۆنکردن و نامەناردن بێزاریان بکات و پشووەکەیان لێ تێك بدات.
ماڵپەڕی یو ئێس ئەی تودەی بڵاویکردەوە، پەرلەمانی پورتوگال پڕۆژەیاسای 'باڵانسی تەندروستی لەنێوان کار و ژیانێکی دادپەروەرانە'ی پەسەند کرد.
پارتی ئیشتراکی پورتوگال رایگەیاند، پڕۆژەیاساکە سزای
خاوەنکارەکان دەدات بۆئەوەی لە دەرەوەی کاتی دەوامیان کار بە فەرمانبەرانیان نەکەن
چونکە دەبێتەهۆی ئەوەی زیاتر کارەبا و غاز بەکاربهێنن.
ئاننا مێندیز گۆدینهۆ وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
پورتوگال لە کۆنفڕاسێکیدا رایگەیاند، ''بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆمەڵێك کاری
رێکخست کە پێویست بوو پێشتر رێكبخرێت."
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکەی
بەباشترین لە جیهاندا دادەنرێت و ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران لە ماڵەوە بەشێوەی
ئۆنلاین کاردەکەن.
باسی لەوەشکردووە، بۆ ئەوەی فەرمانبەران بێزارنەبن لە ماڵەوە
مانگانە کۆبوونەوەی روبەڕو لەگەڵ خاوەنکارەکان ئەنجام دەدەن و هەر کەسێکیش منداڵی
خوار تەمەن هەشت ساڵی هەبوو بۆ ئەوەی زیاتر چاودێری بکات، دەتوانێت لەماڵەوە
کاربکات.